Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:01

سەرۆک هۆزەکانی فوراتی ناوەڕاست داوا لە سەرۆک بارزانی ده‌کات ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بگێڕێت

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ و سەرۆكی هۆزەكانی فوراتی ناوەڕاست دەكات

شاندێكی شێخ و سەرۆكی هۆزەكانی ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و هەروەها ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتنانەیان كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژی شەممە 8ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخ و سەرۆكی هۆزەكانی ناوچەی فوڕاتی ناوەڕاست كرد كە پێكهاتبوو لە مونزر ئەلمیالی عەمیدی سادەی ئەمیال و شێخ ئەمیر سائیر ئەلموتلەك ئەمیری ئیمارەتی زبێد و شێخ حەسەن جەواد عەباسی و شێخ حەكیم میری شێخی هۆزی ئال شبل و شێخ سائیر جفات شەعلان و شێخ ئەمیر موسەننا ئال حاتم ئەلحەسەن و شێخ ئەحمەد عەبدولغانم ئەلشمران ئەلفەتلاوی و شێخ مەیسەم سەهل نەجم شێخی هۆزی ئەلزرفات.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان جەنابی بارزانیی نەمر و كەسایەتی و شێخ و سەرۆكهۆزەكانی عێراق، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق و هەروەها ئەو ئاوەدانی و پێشكەوتنانەیان كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و پێزانینیشیان بۆ سینگفراوانی و میواندۆستیی گەلی كوردستان هەبوو كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان كردووە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە كێشە و گرفتەكان و نەبوونی خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی پارێزگاكانی باشوور و ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. داواشیان لە سەرۆك بارزانی كرد كە ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و كۆكردنەوەی لایەنەكانی عێراق بگێڕێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای جەختكردنەوە لە پڕەنسیبی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی جوامێرانەی دانیشتوانی باشووری عێراق لە پێشوازیكردن لە جەنابی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە كاتی گەڕانەوەیان لە سۆڤییەتی پێشوو و هەروەها حەواندنەوەی ئەو كوردانەی لە لایەن ڕژێمی پێشوو بۆ باشوور نەفی كرابوون، نیشان دا.

سەرۆك بارزانی كورتەیەكیشی لە مێژووی ئازار و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان لەناو دەوڵەتی عێراق بۆ شاندی میوان باس كرد و هاوسۆزیی خۆشی بۆ كێشە و گیروگرفتەكانی دانیشتوانی ناوچەی فوراتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و هیوای ئەوەی خواست كە بە هەوڵی هەموو لایەك كێشە و ئازارەكانی خەڵی عێراق كەم ببێتەوە.

serok

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.