Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:30

هەڕەشە لە 300 دوکانداری بازاڕی عەلوەی خانخورمای شاری کەرکووک دەکرێت

بۆ چۆڵکردنی بازاڕەکە کە ماوەی چل ساڵە لەو بازاڕە کاردەکەن
کوردستان TV
100%

ھەڕەشە لە 300 دوکانداری بازاڕی عەلوەی خانخورمای شاری کەرکووک دەکرێت بۆ چۆڵکردنی بازاڕەکە کە ماوەی چل ساڵە لەو بازاڕە کاردەکەن.

ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە دوکاندارانی بازاڕی عەلوەی خانخورمای شاری کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

یەکێک لەدوکاندارانی بازاڕی عەلوەی خانخورمای شاری کەرکووک، ئەحمەد نەجم لەلێدوانێکیدا  گوتی: لەساڵی ھەشتای سەدەی رابردووە لەم عەلوەیە کاردەکەم و دوکانم ھەیە و ماوەی سی ساڵە داوای دابینکردنی شوێنێک دەکەین بۆ ئەوەی لەم شوێنە دەربچین، بەڵام شارەوانییی ئامادەنییە شوێنمان بۆ دابین بکات، لە کاتێکدا لەئێستادا، وەبەرھێنەرێک لەشارێکی ترەوە ھاتووە و زەوی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی عەلوە و دەیەوێ ئێمە لەم بازاڕە دەربکات".

ئەحمەد نەجم گوتیشی: "ئەو وەبەرھێنەرە پارچە زەویەکی لەحکوومەت بەکرێ وەرگرتووە و دەیەوێت لەبەرامبەر پێدانی یەک دوکان بڕی 20 ھەزار دۆلارمان لێ وەرگرێت، بۆیە ئێمە ناڕازین و ئامادەنین ئەم بازاڕە چۆڵ بکەین".

کاسبکارێکی دیکەی بازاڕی خانخورمای شاری کەرکووک بە ناوی ھەرێم ئاوا لەوبارەوە  گوتی: ئێستا پارێزگاری بەوەکاڵەتی کەرکووک لەرێگای وەبەرھێنەرێکەوە دەیەوێت ئەم بازاڕە دابخات و ئێمە شار بەدەربکات".

ھەرێم ئاوا گوتیشی: "بۆ پێدانی یەک دوکان بەئێمە، بڕی 20 ھەزار دۆلارمان لێ داوا دەکەن لەکاتێکدا بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆوە و کەرنتینی ھاوڵاتییانەوە کارکردن لاواز بووە و ئێمە توانای ئەو بڕە پارەیەمان نییە و ناتوانین ئەم بازاڕە چۆڵ بکەین".

ناوبراو ئەوشی گوت: "بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی، کاسبکارانی کورد ناتوانن بچێنە ئەو عەلوەیەی کە کەوتووە سەر رێگای ناوچەی سەیادەی باشووری کەرکووک،چونکە لەو شوێنە چەندین کردەوەی تیروریستی و رفاندنی ھاوڵاتیی لە ناوچەکە روویداوە" 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.