ئەمڕۆ شەممە 8-5-2021 تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەھۆی جموجۆلی چەکدارانی پەکەکە دەستی بەتۆپباران کردنی ناوچەسنوریەکانی دەڤەری سیدەکان كرد.
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی راگهیاند: تۆپبارانە کە لەکات ژمێر دەوی 10:00ی بهیانی دەستی پێکردووە وھەریەک لە سنوری خواکوڕک وشەکیوو سەری ڕۆبی وڕوال بەتۆپی دورھاوێژ تۆپباران کراون .
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: بەھۆی ئەوەی ئەوشوێنانە پێشتر بەھۆی چەکدارانی پەکەکە و بۆردومانەکانی تورکیا چۆڵکراون و ئێستا دورن لەئاوایەکان تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ بەیانی جگە لە زیان گەیاندن بەژینگەو ترس و نیگەرانی بۆ ڕەوەندو گوند نشینان ھیچ زیانێکی گیانی خەلکی سڤیل بەدوواوە نە بووە.
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.