هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا پێویستی به وشیاریی یاسایی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رك و مافه‌كانی خۆی به باشی بزانێ. هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش زۆر پێویسته ئه‌و وشیاریی یاساییه‌یان هه‌بێ و بزانن ئه‌ركیان چییه و مافه‌كانیشیان چین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و به‌رهه‌م و كارانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، مافه‌كانیشیان پارێزراو بێ و سوودی مادی و مه‌عنه‌وییان پێ بگات.
زۆر جار له راگه‌یاندنه‌كان، هونه‌رمه‌ندان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان كۆپی ده‌كرێ و مافیان ده‌خورێ و هیچ یاسایه‌كیش نییه مافه‌كه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه، یان راگهیاندكارهكه زانیاری‌یان هه‌بێ، كه به‌ڵێ له ساڵی 2012ه‌وه له په‌رله‌مان یاسا بۆ پاراستن و زامنكردنی مافی هونه‌رمه‌ندان بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌رچووه، به‌ڵام گرفته‌كه لێره‌دایه، چه‌ند هونه‌رمه‌ند ئه‌و وشیاریی یاسایی و ئه‌و زانیارییه‌ی هه‌یه؟ هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ند هونه‌رمه‌ند، كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان بردراوه، په‌نای بردووه‌ته به‌ر یاسا و دادگا، جا چ له رێگای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بووبێ، یانیش له رێی سه‌ندیكای هونهرمهدانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی وه‌ربگرێته‌وه؟ ئه‌وه‌ی من بیزانم و ئاگام لێ بێ له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ نابن، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌یسی خۆیان بردووه‌ته دادگا.
بۆیه زۆر به پێویستی ده‌زانم، به‌ر له هه‌ر شتێك وشیاریی یاساییمان هه‌بێ و ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین، كه یاسایه‌ك بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌یه، پێویستیشه چه‌ند پارێزه‌رێكی شاره‌زا له‌ژێرخانی كلتوری هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی پێشێلكاری و په‌نابردنه به‌ر یاسا، ئه‌و پارێزه‌رانه داكۆكیی له مافی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن.
فه‌رهه‌نگ غه‌فور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.