ئه‌مڕۆشه‌ممه 8-5-2021 رۆژی جیهانی تالاسیمیایه، له‌م رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌لایه‌ن رێكخراوه ته‌ندروستییه‌كان هۆشیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژی 8ی مانگی پێنجی به رۆژی جیهانی تالاسیمیا دیاریكردووه و تێیدا له جیهاندا چه‌ندین كه‌مپه‌ینی هۆشیاری له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه راده‌گه‌یێندرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی جیهانی 19%ـی خه‌ڵكی هه‌ڵگری جینی تالاسیمیان له سعودیه، بۆیه سعودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كه‌مپه‌ینی هۆشیاری تێدا ئه‌نجامده‌درێن و داواده‌كرێت پشكنینه‌كانی پێش دووگیانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان و هه‌ڵگرانی نه‌خۆشییه‌كه بكرێته كاری له‌پێشینه‌یی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای ڕێز و ستایش بۆ منداڵانی چاوگه‌ش و هه‌موو هه‌ڵگرانی ئه‌م نه‌خۆشییه و خانه‌واده‌كانیان، ئومێد و هیوای چاكبوونه‌وه ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیان كار و ئه‌ركی له پێشینه‌مانه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه به پێداگیریمان و به‌رده‌وامبوونمان له دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاره‌سه‌ری و پێداویستیه‌كان، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جددی و زیاتری له‌پێشه هه‌م بۆ به‌رنامه‌ی نیشتمانی بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش له ڕێگه‌ی زیاتر پته‌وكردنی به‌رنامه‌ی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی هاوسه‌رگیری، كه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی توشبووانی تالاسیما له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هێشتا زیاتر كه‌مبكرێته‌وه هه‌روه‌ها فراوانكردن و زیادكردنی جۆر و ژماره‌ی پێداویستیه‌كانی چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و ته‌مه‌ن درێژی‌و سه‌لامه‌تی دوور له ئێش و ئازاره‌كان بۆ هه‌ڵگرانی ئه‌م نه‌خۆشییه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.