ژماره‌ی برینداره‌كانی ھێرشه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وتی ئه‌قسا، ده‌رگای شام و گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح له رۆژھه‌ڵاتی قودس بۆ 178 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین-ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداره‌كانی ھێرشی ھێزه‌كانی ئیسرائیل كه دوێنێ ئێواره له پێش كاتی به‌ربانگدا له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی رۆژھه‌ڵاتی قودس به فیشه‌كی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی بۆ سه‌ر نوێژخوێنان ئه‌نجامیاندا، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 178 فه‌ڵه‌ستینی له ئاكامی ھێرشه‌كاندا برینداربوون، 88كه‌سیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی قودس گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له شوێنی رووداوه‌كه چاره‌سه‌رییان بۆ ئه‌نجامدراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جالینا پۆرته‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه ھه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قوڵ له باره‌ی ده‌ركردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان له گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح له قودس، ده‌كه‌ن.
پۆرته‌ر، له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا گوتی، "ھه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قوڵ له به‌رامبه‌ر ھه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی قودس ده‌كه‌ین. له كاتێكدا له رۆژانی داھاتوودا ده‌چینه پێواژوویه‌كی ھه‌ستیاره‌وه، زۆر گرنگه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئارام بن و به به‌رپرسیارێتییه‌وه ھه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان خۆیان له پێكدادان به دوور بگرن".
پۆرته‌ر گوتیشی، "ھه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قوڵ له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی خێزانه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح كه به‌درێژایی چه‌ندین نه‌وه‌یه له‌وێ ده‌ژین، ده‌كه‌ین".
ئه‌و خێزانه فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی كه ساڵانێكه له ترسی ئه‌وه ده‌ژین كه له خانووه‌كانیان ده‌ربكرێن، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كانیان له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی لایه‌نه ئیسرائیلییه‌كانه‌وه چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
دادگای قودس، له‌سه‌ر داوای نیشته‌جێكراوه جووله‌كه‌كان له ساڵی 2019دا، بڕیاری له‌سه‌ر چۆڵكردنی خانووی 12 خێزانی فه‌ڵه‌ستینی له گه‌ره‌كی شێخ جه‌راح بۆ نیشته‌جێكراوه جووله‌كه‌كان ده‌ركردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.