ڤاکسینی فەخر ڤاکسینێکی بەرهەمی ناوەخۆی ئێرانە بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسە فەرمییەیەکانی ئێران بڵاویان کردۆتەوە ئەم ڤاکسینە لە تاقیکردنەوەكان سەرکەوتنی بهدهستهێناوه.
راپۆرتێک لەبارەی سەرکەوتنی ڤاکسینێکی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی ئێران بڵاوکرایەوە كه لە تاقیکردنەوەكان به ڕێژهیهكی زۆر سەرکەووتوو بووه، پسپۆڕانی تەندروستی تاران سەرکەوتنی ڤاکسینهكهیان راگەیاند لەتاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ، ڤاکسینەکەش لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە بەرهەمهێنراوە.
ئەحمەد کەریمی بەڕێوەبەری پرۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی “فەخر” لەکۆتایی مانگی ئازاری رابردوو رایگەیاند: لەماوەی سێ مانگی دیکەدا ئەم ڤاکسینە دەگاتە ئەوپەڕی بەرهەمهێنانی خۆی.
لە رێككهوتی شازدهی ئاداری رابردووەوە دەستیان بە یەکەم تاقیکردنەوەی تاقیگەیی ڤاکسینەکە کردووە، سەرەتا ڤاکسینەکە درایە کوڕی موحسین فەخریزادە زانای پرۆگرامی ئەتۆمی کە ساڵی رابردوو تیرۆرکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.