به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ری په‌كه‌كه و سوپای توركیا تا ئێستا سه‌د و هه‌ژده گوند له سنووری ناحیه‌كه چۆڵكراون.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا تا ئێستا سه‌د و هه‌ژده گوند له سنووری ناحیه‌كه چۆڵكراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له ترسی په‌كه‌كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهیشتووه.
له باره‌ی زیانه‌كانیش، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان گوتی: زیانێكی ماددی زۆریان به‌ركه‌وتووه و به تایبه‌تیش له رووی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری، بۆیه داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین له ناوچه‌كانیان بڕۆنه ده‌ره‌وه، تا گوندنشینان بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له دوو رۆژی رابردوو خه‌ڵكی گوندی كێسته‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێ به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه گوندی خۆیان چۆڵ كردووه به‌ر له گوندی كێسته‌ش چه‌ندین گوندی دیكه‌ی ده‌ڤه‌ری به‌رواری بالا گونده‌كانیان چۆڵكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.