Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:14

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 27 هاووڵاتی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شاره‌كانی كوردستان، 27 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی رابردوودا لانیكه‌م 27 هاووڵاتی كورد  له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی چاڵاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كراون.
 هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: له‌نێو ده‌ستگیر كراوه‌كاندا 2 ژن و 2 لاوی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ هه‌یه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌25 كه‌سیان هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن و 2 چاڵاكوانیش له‌رۆژی جیهانی كرێكاران له‌سنه‌ ده‌ستگیر كرابوون و له‌ئێستادا ئازاد كراون.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ناوی ده‌ستگیراوان به‌م شێوه‌یه‌: 

سنە

1_ عەتائوڵڵا ڕەزاڕوبابی 2_ مەرزیە غولام وەیسی 3_ سیروان عەبدوڵڵاهی 4_ مێهدی سەیفی 5_ فەردین ڕەحیمی 6_ ئارام مورادیان 6_ ئەمیر ڕەزایی 8_ ئارەش ئەحمەدی 9_ شێڕکۆ مینبەری 10_ کاوە مینبەری 11_ سەریاد مینبەری 12_ پەیام مینبەری 13_ ئەحمەد عەزیزی 14_ زاگرۆس عەباسی 15_ شەیس ئەمانی 16_ هۆشەنگ کەریمی

مەریوان؛

1_ شێرکۆ سوهرابی 2_ فواد فەیزی 3_ ئاکۆ خۆشنەوازیان 4_ کەژوان فەیزی

پیرانشار؛

1_ سەفیە مامووشی پوور 2_ ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد 3_ عەلی بەزازی

ئورمیە؛

1_ ئەمین ئەحمەدی 2_ نیما حەسەن پوور

شووت؛

1_ محەمەد ئارغا

مەهاباد؛

1_ سیرووس مەلوودی

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.