Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 21:32

تەندروستی هەولێر داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌کات بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاکسین

کوردستان TV
100%

تەندروستی هەولێر سەبارەت بە پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا ئاگادارییه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.

سەبارەت بە پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە لە بنکە تەندروستیەکان لە جۆری سینۆفارم (SINOPHARMA) دابەش دەکرێت و داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن لە پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، لەو کاتەی نۆرەیان هات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك.

ئەو هاوڵاتیانەی کەوا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر (Pfizer) یــان وەرگرتووە ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا ژەمی دووەم بە پێی ڕێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوەکەی لەنێوان 21 تا 28 ڕۆژە دەکرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت بۆیه لەهەفتەی داهاتووە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
5ی ئایاری 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.