Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:22

به‌وێنه‌ .. له‌مەغریب ژنێکی خەڵکی مالی بە یەکجار نۆ منداڵی بوو

کوردستان TV
100%

لە شاری کازابلانکا باکووری رۆژئاوای مەغریب، ژنێکی خەڵکی مالی بە یەکجار پێنج کچ و چوار کوڕی بوو.

وەزارەتی تەندروستیی مالی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو ژنە ناوی حەلیمە سیسی-ە و لەڕێی نەشتەرگەرییەوە لە شاری کازابلانکا باکووری رۆژئاوای مەغریب منداڵی بووە.

باس لەوەش کراوە کە لەئێستادا رەوشی تەندروستی دایک و کۆرپەکان جێگیرە.

ئەو پشکنینانەی پێشتر لە باماکۆ-ی پایتەختی مالی، بۆ حەلیمە سیسی ئەنجامدراون ئەوەیان نیشانداوە کە بە حەوت کۆرپە دووگیانە.

دواتر ناوبراو لە ٣٠ی ئاداردا بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی نێردراوەتە مەغریب و هەر لەوێش منداڵەکانی بووە.

خەرجی گەشتەکە و منداڵبوونەکەی حەلیمە سیسی لەلایەن حکوومەتی کاتی مالی-یەوە دابین کراوە.

12

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.