Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:38

وەزارەتی دارایی به‌شه‌ بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

جێگری پارێزگاری ھەولێر  رایده‌گه‌ێنێت، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج بکەن کە 28 ملیار دینارە.

مەسعوود محەمەد جێگری پارێزگاری ھەولێر،  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە 28ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر خەرج بکرێت و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارانمان لە پارێزگا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

مەسعوود محەمەد گوتیشی، ئەو پارەیە بۆ ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دەدەین.

باسی لەوەش ده‌كات، ھەرکاتێک پارەکەمان بەدەست گەیشت ئەوکات وردەکاریەکانیش ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە داواکاریەکانمان پێشکەش کردووە و رەنگە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت بۆیە نامانەوێت تانەگات باسی بکەین، بەڵام بەشە بوجەکە وەکوخۆی خەرج دەکرێت تەنھا ئه‌گەر گۆڕانکاری لەپڕۆژەکان بکرێت، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.