Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 02:36

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو کەمکرایەوە

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە نرخی ئاوی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەمكردەوە، هاوكات بڕی سزای نەبەستنی پێوەری ئاویشی كەمكردەوە، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی هاوبەشانی ئاوە بۆ ئەوەی پێوەر ببەستن، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیەی ئێستا پەسەند كراوە، بڕی سزادانی نەبەستنی پێوەر، بۆ بڕێكی یەكجار زۆر دابەزێندراوە كە ئەمەش راستەوخۆ لە بەرژەوەندی هاوبەشاندایە. لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت لە بەستنی پێوەر دەكاتەوە و داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە خێرایی پێوەری ئاو ببەستن.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بڕی سزای نەبەستانی پێوەر لە پێشوو و ئێستادا به‌م شێوه‌یه‌:  

یەكەم: لە ڕێنماییە كۆنەكەدا (پێشوو) بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ڕێنماییەكەی ئێستا بۆ 80 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە هاووڵاتییان 120 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.

دووەم: پەرستگەكان، لە رێنماییە كۆنەدا بڕی پارەی وەرگیراو (سزا) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لەو رێنماییە نوێیەدا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا.

سێیەم: ئەو دامودەزگە حكومییانەی كە بە هەر هۆكارێكەوە پێوەریان نەبەستاوە، لە رێنماییە كۆنەكەدا دەبوو بڕی 300 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە 200 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.

چوارەم: كەرتی نیمچە حكومی كە وەبەرهێنان نەبێت، لە ڕێنماییە كۆنەكە دەبوو بڕی 350 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، یانی 250 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

پێنجەم: كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری وەبەرهێنان لە ڕێنماییە كۆنەكە بۆ دوای سێ مانگ بڕی سزادان 400 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ 200 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا لێخۆشبوون كراوە.

شەشەم: شووشتنگە بە هەموو جۆرەكانی، بۆ دوای سێ مانگ، بڕی 450 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەڕەچاوكردنی دۆخە ئابوورییەكە بۆ 250 هەزار دینار دابەزێندراوە.  

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.