Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:40

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز، خدر حه‌مه‌ شوان

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك خدر حه‌مه‌ شوان

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆز كاكه‌(سادر)ـی كوڕی به‌رێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤانی داواكارین گیانی كاكه‌ سادر به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

2ـى5ـى 2021

.....................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز، شكر مه‌حمود

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك شكر مه‌حمود

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و مامی به‌ڕێزتان(فارس سه‌عید)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی كاكه‌ فارس سه‌عید به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌رێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

2ـى5ـى 2021

......................................

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز، سه‌عید ئاغا زراری

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سه‌عید ئاغا زراری

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(حه‌ته‌م زراری)ـی برای به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی زراری ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌ حه‌ته‌م زراری به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

2ـى5ـی2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.