گورچیله‌كان خوێن ده‌پاڵێون و له ڕێگه‌ی دروستكردنی میزةوه مادده ژه‌هراوییه‌كان له جه‌سته ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر گورچیله‌كان ئه‌ركی خۆیان به ته‌واویی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه له ناو خوێندا كۆده‌بنه‌وه، كه سه‌ره‌تا ده‌بنه هۆی سستی زیاتری گورچیله‌كان و پاشان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌توانێ ببنه ته‌نانه‌ت هۆكاری مه‌رگی كه‌سه‌كه.
له‌م بابه‌ته باس له شه‌ش خاڵی گرنگ ده‌كه‌ین كه ڕوونی ده‌كاته‌وه پێویستت به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره و ده‌بێ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت:
1. بڕی میزی ڕۆژانه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستی پێده‌كه‌یت.
2. هه‌ست به ماندووبون و هیلاكی ئه‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت له پاش پشووشدا ئه‌و هه‌سته‌ت هه‌ر ده‌مێنێت.
3. هه‌ست به بێهێزی ده‌كه‌یت و ههدنێكجار توشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بیته‌وه.
4. جه‌سته‌ت تووشی ئاوسان ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌له‌كاندا وه‌كوو ده‌ست و قاچه‌كانت.
5. لێدانی نۆرماڵی دڵت تێكده‌چێت و له‌سه‌ر سنگت هه‌ست به ئازار ده‌كه‌یت.
6. هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه توشی بورانه‌وه بیت و له هۆش خۆت بچیت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌تدروستی چه‌مچه‌ماڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.