Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:05

له‌پریمه‌رلیگ چێلسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فولهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی فولهامی میوانی برده‌وه.
 یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای ستامفۆرد بریج له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی بلوز هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ فشارێكی توندیان خسته‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له‌ خوله‌كی ده‌دا، كای هاڤێرتزی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ به‌ سوودی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ ته‌واوبوو.
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی چێڵسی و له‌ خوله‌كی چلونۆدا، كای هاڤێرتز گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست ویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و فولهامیش به‌ بیستوحه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.