Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:18

ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆساسۆنا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری سی و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریاڵ  مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری یانه‌ی ئۆساسۆنای كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریزانانی ریاڵ  مه‌درید به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌ ناو ناو یاریگاو به‌ هێرش بردن بردن بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌ روبه‌روبوونه‌وه‌كه‌ كرد .
 له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی ئۆساسۆنا به‌رگریه‌كی باشیان ده‌كردو خۆراگربوون له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی خاوه‌ن یاریگا ، یاریزانانی میوانیش پشتیان ده‌به‌ست به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌راوه‌ ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش و له‌ ئه‌نجامی لێدانێكی كۆرنه‌ یاریزانی به‌رازیلی ئیدێر گابرییل ملیتاو گۆلی یه‌كه‌می به‌ لێدانی سه‌ر بۆ ریاڵ مه‌درید تۆمار كرد .
 چوار خوله‌ك دواتر به‌رازیلیه‌كی دیكه‌ كه‌ئه‌ویش كاسیمێرۆ بوو گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆمار كردو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بیست و دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو پارێزگاری له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كردو كۆی خاله‌كانیشی بۆ حه‌فتاو شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه‌ ، یانه‌ی ئۆساسۆناش تووشی نۆیه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو سێ خاله‌و له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.