په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا شه‌ریف
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا شه‌ریف
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌وأڵی كۆچی دوایی خاتوو(له‌میعه عه‌بدوڵڵا)ـی خوشكی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و حزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
..................................
په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی شێخه عه‌بدوڵڵا شێخه(وه‌ستا شێخ)
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی شێخه عه‌بدوڵڵا شێخه(وه‌ستا شێخ)
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و كوردپه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ری بیتوێن(شێخه عه‌بدوڵڵا شێخه) ناسراو به(وه‌ستا شێخ)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و دۆستان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین له‌م كۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانتان به‌سه‌ر بكاته‌وه و گیانی وه‌ستا شێخ به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز رزگار ئه‌ژی گۆران
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك رزگار ئه‌ژی گۆران
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار(شاهۆ عه‌بدوڵڵا گۆران)ـی مامی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین گیانی مامی خوالخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
....................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئاینی دیار و ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئازادی شاری هه‌ولێر(مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی)مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
.....................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز سه‌لاح ئیسماعیل ره‌شید به‌گ
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك سه‌لاح ئیسماعیل ره‌شید به‌گ
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزتانمان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزم و كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
.................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده جه‌لیل شاوێس ده‌لۆ
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی جه‌لیل شاوێس ده‌لۆ
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری خانه‌قین و خزمانی ده‌لۆ(جه‌لیل شاوێس ده‌لۆ)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه جه‌لیل به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
29ـى 4ـى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.