له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له نێو سوپای توركیادا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داواكاری گشتی توركیا له هه‌ر دوو شاری ئیزمیر و ئیسته‌نبۆڵ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 532 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری دیكه‌ی سوپای توركیا ده‌ركرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و 532 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری سوپای توركیا له چه‌ندین شاری جیاجیای توركیا ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن كرد.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانه‌ی كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه له فه‌رمانداریه‌تی گشتی هێزی زه‌مینی توركیان و ئه‌وانی دیكه‌یش له فه‌رمانداریه‌تی هێزی ئاسمانی و هێزی ده‌ریایی توركیان.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.