Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:19

بایدن به‌ ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌وڵ ده‌دات کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان به‌ جینۆساید بناسێنێ

کوردستان TV
100%

جۆبایدن،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ جینۆساید بناسێنێ . كه‌ كاتی خۆی عوسمانییه‌كان له‌ ساڵی 1915 له‌دژی ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ تۆڕی هه‌واڵیی سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه‌، په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان بابدن و ئه‌ردوغان گرژی تێدابووه‌.

هه‌روه‌ها كۆشكی سپی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌ركۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

كۆشكی سپی ده‌ڵێت: بایدن، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌ فراوان كردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، كردوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌ردۆغان و بایدن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له‌ میانه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ رێككه‌وتن، بڕیاریشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان بكه‌ن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.