Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

له‌ کوردستانی ئێران 2 پاسدار کوژران

کوردستان TV
100%

لەسنوورەکانی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە له‌كوردستانی ئێران،  تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: كاتژمێر 8 ى شه‌وی چوارشه‌مه‌ 21 ى 4 ى 2021 ، لە بەرزاییەکانی گوندی “چناره”ی مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.

بنکەی حەمزەی سوپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا ئاماژە بە شوێنی تێکهەڵچوونەکە نەدراوە و وتراوە کە دوو ئەندامی سوپا کە ناسنامەکەشیانی ئاشکرا نەکردووە، لە ئەنجامی ئە وتێکهەڵچوونەدا کوژراون. 
په‌یامنێری  هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی یەکێک لەو ئەندامانەی سوپای کە کوژراوە “حاجی عوسمان دەرەوەران” ڕاگەیاندووە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کۆپتەرەکانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ پێنج شەممە بەردەوام بە سەر شوێنی شەڕەکەدا دەسووڕێنەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی له‌ ئەستۆ نەگرتووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.