Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:30

ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی کۆڕۆنا بوون، تووشی ئازاری پشت ئێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ ؟

کوردستان TV
100%

به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئازاری پشت له‌ نه‌خۆشانی كۆڕۆنادا له‌نێوان  (15٪ بۆ 50٪) یه‌.

به‌شی خواره‌وه‌ی پشت زیاتر به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ هه‌وكراوه‌كان یان سایتۆكاینه‌كان له‌ ده‌وری دڕكه‌په‌تك و ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان ڕووده‌دات.

هه‌ندێكجار ئازاری پشت و ئه‌ژنۆ به‌هۆی په‌رچه‌ كرداری جه‌سته‌وه‌یه‌.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئازاری ناوه‌ڕاستی پشت ، كه‌ ئازاره‌كه‌ی له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێژه‌ی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی (كۆڤید) ده‌گۆڕێت ، یان به‌هۆی تووندی په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌ بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ ؛ گرنگترین هۆكار به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌.

هه‌ركات سییه‌كان تووشی هه‌وكردن بوون په‌رده‌ی ده‌وریان به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی هه‌وكردن ده‌بن به‌مه‌ش ،

نه‌خۆشه‌كه‌ ئازاری سنگی ده‌بێت به‌تایبه‌تی به‌شی دواوه‌ ( نه‌خۆش هه‌ست به‌ ئازارێكی تیژ ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستی پشتی).

له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رده‌ی سییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ هه‌سته‌وه‌رترین ئه‌ندام بۆ ئازار به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌مار له‌سه‌ر رووپۆشی په‌رده‌ی سییه‌كان !

هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ ده‌ماره‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌كان سه‌پڵای ده‌كات بۆ "شان" یش دێت بۆیه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا زۆرجار هه‌ست به‌ ئازاری شانی ده‌كات.

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌وا زۆر داده‌نیشن یان له‌سه‌ر پشتیان پاڵ ده‌كه‌ون زیاتر هه‌وكردنه‌كه‌ به‌شی دواوه‌ و خواره‌وه‌ی سییه‌كان ده‌گرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئۆكسجین!!

په‌رده‌ی سییه‌كان ( ته‌نكترین په‌رده‌یه‌ و تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی  6 مایكڕۆنه‌ ) ده‌وری هه‌موو " سی" ده‌دات له‌ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ و پێشه‌وه‌ و دواوه‌ی سنگ.

ده‌توانن به‌ پشودان و جارجاره‌ له‌سه‌ر سنگ پاڵكه‌وتن یان به‌ ته‌نها وه‌رگرتنی پاڕاسیتامۆڵ ئازاره‌كه‌تان كه‌متر بێته‌وه‌.

هیوادارم پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان له‌م شه‌پۆله‌ تازه‌یه‌ بپارێزن.

د. ره‌وه‌ند عه‌بدولڕه‌حمان عیسی دكتۆرا له‌ نه‌شته‌رگه‌ری سنگ و سییه‌كان

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.