Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:22

وێنه‌ .. هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا کۆڵبه‌رێکی کورد ده‌کوژن و یه‌کێکی دیکه‌ش بریندارده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستبەسەر و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.

 رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: رۆژی 15 ى 4 ى 2021، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و ئەشکنجە کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن کەچەلانلوو تەمەن 35 ساڵ گیانی لەدەست داوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی بارام سەمەدی  بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێستا ئەم کۆڵبەرە لە ناوەندە دەرمانیەکانی چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی رۆڤ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌شه‌وی هه‌ینی رابردوو 12 ى 4 ى 2021 ،  کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی بورهان سلێمانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کۆتۆل لەلایەن هێزەکانی تورکیا دەستبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دابوو.

1

 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.