Erbil 31°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:49

بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی دەریای ئیجەی هەژاند

کوردستان TV
100%

 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،1 پلە، کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵای هەژاند.

لە شارۆچکەی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا رۆژئاوای تورکیا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،1 پلە لەسەر پێوەری رێختەر روویدا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری له‌ناكاو (ئافاد)دا بڵاوکراونەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،1 پلە دەریای ئیجەی هەژاندووه‌.

ئاماژە بەوەیش کرا کە چەقی بوومەلەرزەکە 29،06 کیلۆمەتر لە دووری شارۆچکەکە و لە قوڵایی 12،79 کیلۆمەتر روویداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.