Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:26

حه‌سانه‌ی 20 په‌رله‌مانتاری دیکه‌ هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه‌

كه‌یسه‌كان 10یان هی هه‌ده‌په‌ و 10ی دیكه‌یشیان هی جه‌هه‌په‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كه‌یسی ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ 20 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی توركیای راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌. داواكاری گشتی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و 20 په‌رله‌مانتارانه‌ به‌ هۆی لێدوان و قسه‌كانیانه‌وه‌ رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ و دادگا ده‌كرێن و داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كردووه‌ كه‌ كه‌یسی ئه‌و 20 په‌رله‌مانتاره‌ بخاته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر لابردنی حه‌سانه‌یان بدرێت.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمسیۆنی تێكه‌ڵی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و 20 كه‌یسه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ گه‌یشتووته‌ ده‌ستیان و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا كاروباری پێویستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ روانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن.

ئه‌و 20 كه‌یسه‌ 10 كه‌یسان هی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ و 10 دیكه‌یشیان هی په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په‌ن.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.