Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:03

فه‌ره‌نسا گه‌مارۆ به‌سه‌ر تورکیادا ده‌سه‌پێنێ

ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ هێرشكارانه‌كانی خۆی
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ هێرشكارانه‌كانی خۆی ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپا سزا و گه‌مارۆی قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.

وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌ورووپای فه‌ره‌نسا، كلمێنت به‌ئاونه‌ له‌ میانی گوتارێكدا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی فره‌نسا پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند كه‌ فره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماده‌ن بۆ سه‌پاندنی سزا و گه‌مارۆی زۆر قورس به‌سه‌ر توركیادا.

كلمێنت به‌ئاونه‌ له‌ گوتاره‌كه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌حری سپی و ناوچه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ هێرشكارانه‌كانی خۆی، ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپا گه‌مارۆی زۆر قۆرس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.

ناوبراو گوتوویه‌تی: ئه‌وان وه‌كو فه‌ره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا حه‌زیان له‌ ئاژاوه‌ و ناكۆكی نییه‌ ،به‌ڵام توركیا سیاسه‌تێكی سه‌یر په‌یڕه‌و ده‌كات بۆیه‌ فه‌ره‌نسایش ناچار بووه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ناچار بكات تا هه‌ڵوێستێكی روونی به‌رامبه‌ر به‌ توركیا په‌یڕه‌و بكات.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ ساڵی رابردوو یه‌كێتی ئه‌ورووپا دووجار كۆبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر توركیا ئه‌نجامدا به‌ڵام به‌ هۆی نه‌رمی نواندنی توركیا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا سزای به‌سه‌ر توركیادا نه‌سه‌پاند.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.