Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:45

له‌کوردستانی ئێران 4 کرێکاری کورد گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم  چوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران له‌كوردستانی ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ دووشه‌ممه‌ 12 ى 4 ى 2021 ،  کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “جەبار ئیمامی نژاد” تەمەن 34 ساڵ کە فەرمانبەری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سنە بووە، لەکاتی هەڵکەندنی چاڵی زێراو بە هۆی داتەپینی چاڵەکە گیانی لە دەست دا.

هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “ئەلبورز محەمەدی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە به‌رزایی دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە 11 ى 4 ى 2021 ،  کرێکارێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆر دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە کە لە جووتسایدی “ئال ئاقا” تووشی ئەو ڕووداوە بووە تا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

ڕۆژی شەممە10 ى 4 ى 2021 ،  شۆفێرێک لەکاتی کارکردن لە کانزای بەردی ئاسنی گوندی مەیمونئاوای دێولان بە هۆی تێکچوونی جەکی کامیۆنەکە گیانی لە دەست دا. ئەم شۆفیرە خەڵکی گوندی کولە سارەی بەخشی موژژ بووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.