Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:45

24 کۆچبەر لە دەریای ئیجە ڕزگارکران

کوردستان TV
100%

 ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 5 ى نیسان ، 24 کۆچبەر لەلایەن پاسەوانی دەریای تورکیاوە لە دەریای ئیجە ڕزگارکران. 
ده‌زگاكه‌ رایده‌گه‌ێنێت: کۆچبەرەکان لە هەوڵی ئەوەدا بوون  بە بەلەمی لاستیکی بگەنە دورگەی لێسڤۆس لە یۆنان، بەڵام دواتر بەهۆی شکانی مەکینەی بەلەمەکەوە لە دورگەی چێلپاک گیریان خواردووە. دواتر پاسەوانانی دەریای تورکی بە هانایانەوە چوون و گوازرانەوە بۆ کەناراوەکانی ئەفیلیک.
لە ڕابردووشدا دەزگای لوتکە ئەوەی خستەڕوو کە تورکیا بووەتە دەروازەی سەرەکی کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە ڕێیەوە هەوڵی گەیشتن بۆ وڵاتانی ئەوروپی دەدەن.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.