په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ئاڵۆز ده‌بن و وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و سزایانی كه ئه‌مریكا ساڵی رابردوو به‌سه‌ر توركیا سه‌پاندبوون، ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه كه له‌به‌ر كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 له‌لایه‌ن توركیاوه، ساڵی رابردوو به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م سزا و گه‌مارۆیانه له چوارچێوه‌ی یاسای كاتسادا به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا، ئاژانسی بۆشاییگه‌ری توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكی توركیادا سه‌پێنراون. یاسای كاتسا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكا چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای شه‌ڕی له نه‌یارانی ئه‌مریكا بكڕێت رووبه‌رووی سزای قۆرس ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سزایانه له سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپدا بڕیاری سه‌پاندنیان بۆ ده‌رچوو بوو، به‌ڵام ترامپ به هۆی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌و سزایانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد و ئێستا ئیداره‌ی جۆ بایدن بڕیاری داوه له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لۆئید ئاشتن هۆشداری دابوو به توركیا و گوتبووی هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی ئیس 400 نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه پێویسته توركیا ئه‌م سیسته‌مه له ده‌ستی خۆی ده‌ربخات. هه‌روه‌ها رۆژی رابردوو نوێنه‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆكاروباری سووریا جه‌میز جێڤریشی رایگه‌یاندبوو كه سازان، رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا و ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان زۆر ئه‌سته‌مه و ئه‌وه‌ی هه‌ر دوولا ده‌توانن بكه‌ن ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه رێگری له زیاتر ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.