بهڕێزان خانەوادەی سەید مستەفا سەید سەدیق بەرواری
بهداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئایینی کوردپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول (سەید مستەفا سەید سەدیق چەمسەیدی - بەرواری)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی ئاڕاستهی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببهخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات...
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.