Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 15:15

له‌باسکه‌ی ئه‌وروپا زینیت سان پترسبۆرگی ڕوسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیۆنی فه‌ڕه‌نسی میوانی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپاو هه‌ر له‌ ڕوسیا، یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگی ڕوسی به‌ هه‌شتاوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاوسێ خاڵ له‌ یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی میوانی برده‌وه.
 یاریزانانی زینیت به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یاریه‌كه‌یان كردبوو كه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا، به‌ چلویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سیی و حه‌وت خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌یان بوون، له‌ نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی تیپه‌ ڕوسیه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بوو، تا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به‌ جیاوازی سیی و چوار خاڵ برده‌وه، هه‌ردوو یاریزان ئۆستن هۆلینزو بیلی بارۆن ئاستێكی به‌رزیان له‌ یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو هه‌ریه‌كه‌و پازده‌ خاڵیان بۆ زینیت تۆماركرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش زینیت سان پترسبۆرگ هه‌ژده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناو هیواكانی بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ به‌ زیندویی هێشته‌وه، لیۆنیش شه‌شه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك بیسته‌مین یاری له‌ خوله‌كه‌ دۆڕاند .
 


                                                

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.