Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:24

‌بانکێکی ئه‌ڵمانی :سه‌رمایه‌ی بیانی له‌ تورکیا ده‌ستی به‌ هه‌ڵاتن کردووه

له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا نزیكی 2 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له‌ توركیا كشاوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێچه‌ بانكی ئه‌ڵمانی له‌ راپۆرتێكی خۆیدا له‌ باره‌ی دۆخی ئابووری توركیاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رمایه‌ی بیانی له‌ توركیا ده‌ستی به‌ هه‌ڵاتن كردووه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌ی دوێچه‌ بانكدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌رمایه‌ گۆزار و سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له‌ توركیا له‌به‌ر سیاسه‌تی ئابووری ناجێگر و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌ كاروباری بانكی ناوه‌ندی و گۆڕانكارییه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نێو بانكی ناوه‌ندی توركیا، هه‌ست به‌ ئارامی و ئاسووده‌یی له‌ توركیا ناكات.
دوێچه‌ بانك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا بڕه‌ی 1.750 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی له‌ توركیا هه‌ڵهاتووه‌ و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌تی ده‌ره‌كی بۆ توركیا، به‌م دۆخه‌ی ئێستای توركیاوه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌به‌ر نائارامی سیاسی، قه‌یرانی دارایی، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژی گرانی و بێكاری، ئۆپۆزسیۆنی توركیایش ره‌خنه‌ی توند له‌ ده‌سه‌ڵاتی توركیا ده‌كات و ده‌سه‌ڵات به‌ لاواز و كه‌م ته‌رخه‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌روه‌ها به‌های لیره‌ی توركیش كه‌ له‌ مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2020دا تۆزێك جێگری به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوو دووباره‌، تووشی داڕمان بووه‌ و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 5 رۆژدا لیره‌ی توركی له‌ به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان به‌ تایبه‌تی دۆلار و یۆرۆ به‌ رێژه‌ی سه‌دا 1.40 به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.