سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا ( جه‌هه‌په) كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارته‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن خافڵگیر بكات و له‌ناكاو بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات.
قڵێجدارئۆغڵو باسی له‌وه كردووه كه هه‌نگاو كریاره سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له وه‌رزی پایزدا له توركیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت، بۆیه ئێمه وه‌كو جه‌هه‌په پێویسته خۆمان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زیاتر ئاماده بكه‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه پارته‌كانی وه‌كو هه‌ده‌په، ئیی پارت و پارتی سه‌عاده‌تیش پێیان وایه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا توانای ئیداره كردن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نه‌ماوه بۆیه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌دات.
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا كه له ئاكه‌په و مه‌هه‌په پێكهاتووه باس له‌وه ده‌كات كه له رۆژه‌ڤی ئه‌واندا شتێك به ناوی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوونی نییه و هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2023دا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له نێوئاكهپهیشدا چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه سه‌رۆكی ئاكه‌په ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له نێو ئاكه‌په و كابینه‌ی حكوومه‌تدا ده‌ست به گۆڕانكاری ده‌كات.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.