ئه‌مشه‌و گه‌ڕێكی دیكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له گڕوپی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كان و له كاتژمێر 9:45 ى شه‌و خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیای دووه‌می مۆندیالی پێشوو میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ماڵتا ده‌كات.
له دوو گه‌ڕی پێشووی پاڵاوتنه‌كاندا، كڕواتیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به سلۆڤینیا دۆڕاو دواتر به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له قوبرسی برده‌وه، بۆ یاری ئه‌مشه‌ویش، زلاتكۆ دالیچ ڕاهێنه‌ری كڕواتیا پشووی به لوكا مۆدریچی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی داوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكات.
له گڕوپی پێنجه‌میشدا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای سێیه‌می مۆندیالی پێشوو ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بیلاڕوسیای میوانی ده‌بێته‌وه، به‌لجیكا خاوه‌نی چوار خاڵه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دایه‌و بیلاڕوسیاش به سێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
هاوكات له گڕوپی حه‌وته‌م، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی جیبرالتارو هه‌ڵبژارده‌ی توركیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی لاتڤیا ده‌كات، له گڕوپی یه‌كه‌میش هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال پاڵه‌وانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی لۆكسمبۆرگ .
ئه‌مشه‌و گه‌ڕێکی دیکه له پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.