Erbil 11°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 02:13

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز ئه‌دیب چه‌لکی ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك ئه‌دیب چه‌لكی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان، مامۆستا مه‌لا (محه‌مه‌د ره‌شید مه‌لا عه‌لی چه‌لكی)مان پێگه‌یشت.

مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ره‌شید چه‌لكی ئه‌ندامێكی پێشووی چالاك و لێهاتووی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بووه‌ و هه‌میشه‌ له‌ رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه‌ خزمه‌تی به‌ میلله‌ت و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ره‌شید چه‌لكی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
29ـى 3ـى 2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.