Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:43

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بولگاریا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی ركابه‌ریه‌كانی گەری دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەجامی جیهانی 2022ی قەتەر, لەیاریەکی کۆمەڵەی سێیەم, هەلبژاردەی ئیتالیا گەشتی بولگاریای کرد, یاریەکە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەرکەوتنی ئیتالیا بەکۆتاهات.
 بەدرێژایی گێمی یەکەم هەردوولا خۆراگربوون لەبەردەم هێرشەکانی یەکتر, بەڵام لەخولەکی چلو سێ ئیتالیا لێدانی سزای بەدەست هێنا, ئەندریا بیلۆتی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئیتالیا تۆمارکرد, گێمی یەکەم ئیتالیە بەگۆلێک لەپێشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم ئیتالیا گوشاری زیاتری خستە سەر گۆڵی بولگاریا, لەخولەکی هەشتاو دوو مانویل لۆکاتیلی گۆلی دووەمی بۆ ئیتالیا تۆمارکرد.
 بەمجۆرە یاریەکە بەدوو گۆڵی خاوێن لەبەرژەوەندی ئیتالیە تەواو بوو.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.