Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:51

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا ئیسپانیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر جۆرجیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌وڵاتی جۆرجیا، له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌گه‌ری دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر، بووه‌ میوانی هه‌لبژارده‌ی جۆرجیا، یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا ته‌واو بوو.
 له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا خۆراگربوون له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی ئیسپانیا، به‌ڵام دوور له‌پێشبینیه‌كان له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌، خڤیچا كفارا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ جۆرجیا تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م جۆرجیا به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئیسپانیا به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ نێو یاریگا، له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش، ڤیران تۆریس گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیا تۆماركردوه‌، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوون له‌گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی میواندار، له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه‌ دانی ئۆلمۆ به‌لێدانێكی به‌هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆلی بردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تۆماركرد.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ته‌واو بوو.   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.