له پهیامێكدابارهگای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی ده‌كات.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه نوری باریكه‌یی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و هونه‌رمه‌ندی میللی(نوری عه‌بدوڵڵا) ناسراو به(نوری باریكه‌ی)مان پێگه‌یشت.
نوری باریكه‌یی پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری میللی كوردی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و به‌رده‌وام به ده‌نگێكی به‌رز و لاوانه‌وه ئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی به گوێ هه‌مووان ده‌دا.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی گه‌رمیان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه نوری باریكه‌یی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی ببه‌خشێت به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
28ـى 3ـى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.