Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

پسپۆڕێکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی هه‌ناو سوودێکی چاوەڕوان نەکراوی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا ده‌خاته‌ ڕوو

کوردستان TV
100%

دکتۆر عارف گۆران، پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو، له‌ په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌ بابه‌تێكی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگه‌یاندووه‌: یٔاشكرایە ڤاکسین بۆ خۆپاراستنە لە تووشبون بەو نەخۆشیەی، کە ڤاکسینەکەی بۆ دروستکراوە، هەموو ڤاكسینەكانیش دەریٔەنجامی كۆمەڵێك هەوڵ و شەونخونی زاناكانن تا دڵنیا دەبنەوە لە كاریگەری یٔەرێنیانەی و یٔینجا دەیخەنە بەردەست بۆ بەكارهینان، لە یٔێستادا سەلامەتی ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی یەکلابۆتەوە، تا یٔێستا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ژەمی یٔەو ڤاکسینانە دراوە بە خەلک و رۆژ بە رۆژ یٔەو ژمارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە.

بەشێک لە تووشبوانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەش کۆمەلێک لە ماکەکانی یٔەو پەتایەیان هەر دەمێنێتەوە ، وەک هەناسە تەنگی و کۆکەی درێژخایەن و زوو ھیلاکبوون و کۆمەلک نیشانەی تر، کە بە کۆڤیدی درێژخایەن دەناسرێت . شایەنی باسە یٔەو کەسانەی پێشتریش تووشی کۆرۆنا بوونە دەبێت ڤاکسینەکە وەربگرن، لەگەڵ یٔەوەی یٔەگەری دووبارە تووشبوونەوە لە شەش مانگی یەکەمی دوای پەتاکە یٔێجگار کەمە، بەلام لەبەریٔەوەی تا یٔێستا دڵنیاییەك نیە بۆ ماوەی مانەوەی بەرگری لەش، بۆیە باشتر وایە یٔەوانەی پێشتریش دوچاری پەتاكە هاتوون ڤاکسینەکە وەربگرن .

رێژەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانەی کۆرۆنای درێژخایەنیان ھەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە دۆخی تەندرووستیان زۆر باشتر بووە، تەنانەت بەشێکیان ھیچ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نەماوە، لە یٔێستادا یٔەمە تەنیا تێبینیەكە ، بەلام ھەوالێکی دلخۆشکەرە بۆ یٔەوانەی کۆڕۆنای دەێژخایەنیان ھەیە . لێکۆلینەوە لەسەر یٔەم بابەتە بەردەوامەو لەیٔایندەی نزیكدا، کاریگەری ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرامبەر کێشەکان و ماکەکانی کۆڕۆنای درێزخایەن یەکلایدەبێتەوە .

دکتۆر عارف گۆران

پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.