Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:05

ڕکابەرییه‌کانی گەڕی سێزدەم و پێش کۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25 ى 3 ى 2021 ،  ڕكابەریەكانی گەڕی سێزدەم و پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە یاریگا جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
 لە گڕوپی یەكەم و لە یاریگای دووەمی شەهید فڕەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، یانەی سۆران میوانداری یانەی سیروانی نوێی پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكە دەكات كە گەیشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەركردووە، لە یاریەكی دیكەشدا، یانەی چەمچەماڵ ڕووبەڕووی یانەی برایەتی میوانی دەبێتەوە، هاوكات یانەی شێروانە لە یاریگای خۆی لە كەلار یاری لەگەڵ یانەی هەڵۆ دەكات، لە گڕوپی دووەمیشداو لە یاری دێربی پارێزگای دهۆك، یانەی زاخۆی پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكە میوانداری یانەی دهۆك دەكات و لە شارۆچكەی سەڵاحەدینیش یانەی پێشمەرگەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی هەندرێنی میوانی دەبێتەوەو یانەی دەربەندیخان دەبێتە میوانی یانەی ئارارات.
 لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز یاری لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانی و هاوشاریەكەی دەكات، یاریەكانی گڕوپی یەكەم لە كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ و یاریەكانی گڕوپی دووەمیش لە كاتژمێر سێ‌ و سیی خولەكی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

 


                                                       

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.