Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:31

ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

مسته‌فا شه‌نتۆپ ،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌، رایگه‌یاند :ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووریی بۆی ده‌ركه‌وتبێت پارتێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ چوونه‌ته‌ ناویه‌ك و به‌یه‌كه‌وه‌ جموجۆڵ ده‌كه‌ن، بێگومان پێویسته‌ ئه‌و پارته‌ دابخرێت".

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ په‌خشی راسته‌وخۆی Habertürk TV وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.

مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ وه‌ك پره‌نسیپ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ داخستنی پارته‌ سیاسییه‌كان نییه‌، گوتی: "سیاسه‌ت تێكۆشانێكی ئاشتیخوازانه‌یه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و وڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووریی بۆی ده‌ركه‌وتبێت پارتێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ چوونه‌ته‌ ناویه‌ك و به‌یه‌كه‌وه‌ جموجۆڵ ده‌كه‌ن، بێگومان پێویسته‌ ئه‌و پارته‌ دابخرێت"

شایانی باسه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا  داواكاری گشتی توركیا، داواكارییه‌كی بۆ دادگای ده‌ستووری به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا داوایكردبوو پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.