Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:12

لە عێراق زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار که‌س تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەعێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی نوێ تۆماركرا.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/3/24 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24ی كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: شەش هەزار و 51 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 4185 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: له دوێنێوە ‌29 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، رێژه‌ی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشتۆته‌  (14095).

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.