Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:07

لیدز یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فولهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و نۆیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیدز یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی فۆلهامی میوانداری تۆمار كرد.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای كراڤین كۆتاج له‌ فۆلهام به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی بیست و نۆ میوانه‌كان به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌گه‌ش یاریزانی ئینگلیزی پاتریك بامفۆرد تۆماری كرد ، به‌لام خاوه‌ن مال دوای ده‌ خوله‌ك گۆلی یه‌كسان بونیان له‌ رێگای یاریزانی دانیماركی یواكیم ئوندرسۆن تۆمار كرده‌وه‌و یاریه‌كه‌یان گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا .
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوولا له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ بوون تا له‌ خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت رافینیای به‌رازیلی به‌ تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر میوانه‌كانی پێشخست و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ له‌ سوودی یانه‌ی لیدز یونایتد كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ دوازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ سی و نۆ خال به‌رزكرده‌وه‌ ، یانه‌ی فۆلهامیش تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و بیست و شه‌ش خالی هه‌یه‌و له‌پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت.
   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.