Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:42

ریال بێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤانتی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی رال  بێتس له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین میوانداری یانه‌ی لیڤانتی كردو به‌ تۆمار كردنی دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سێ خالی یاریه‌كه‌ی له‌ میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت .
 یاریزانانی ریال  بێتس به‌ هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی لیڤانتی ده‌ستیان به‌یاریه‌كه‌ كرد به‌لام له‌ گێمی یه‌كه‌م نه‌یان توانی هیچ گۆلێك تۆمار بكه‌ن .
له‌ گێمی دووه‌م فشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا درێژه‌یان هه‌بوو تا له‌ خوله‌كی حه‌فتا نه‌بیل فه‌قیری فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می بۆ ریال  بێتس تۆمار كرد ، پێنج خوله‌ك دواتر خوان میگێل خیمێنێزی ئیسپانی به‌ تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه‌ یانه‌كه‌ی و ریال بێتس چوارده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌مینی ریزبه‌ندی كۆی خاله‌كانی گه‌یانده‌ چل و پێنج خال ، هه‌رچی یانه‌ی لیڤانتیه‌ تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سیو پێنج خاله‌و له‌پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.