Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:50

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ریال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی سێڵتا ڤیگۆ

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی بیست وهه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده‌ خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ شه‌ممه‌ 20 ى 3 ى 2021 به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه، یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی زێنه‌دین زێدان سازكردو هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سێرجیۆ ڕامۆس و دانی كارڤاخال و ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلاو ئێدین هازارد به‌هۆی پێكان به‌شداریان له‌ ڕاهێنانی به‌كۆمه‌ڵی یانه‌ی شاهانه‌ نه‌كردو له‌ یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌ داده‌بڕێن، ڕیال مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوحه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سێلتاڤیگۆش به‌ سیی و چوار خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، زێنه‌دین زێدان راهێنه‌ری ڕیال ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له‌ یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ سه‌خت ده‌بێت، گوتیشی، ده‌بێت ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌سه‌ر نیشاندانی ئاستی به‌رز به‌رده‌وام بین و یاریزانانیش به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچی له‌ توانایاندایه‌ پێشكه‌شی بكه‌ن و درێژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن، سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپول له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، زێدان ئاشكرای كرد كه‌ ڕاسته‌ ئێستا لیڤه‌رپول بارودۆخی له‌ پرێمه‌رلیگ باش نیه، به‌ڵام له‌ قۆناغه‌ یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌كانی چامپیۆنس لیگ سه‌رجه‌م تیپه‌كان ئاستی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و پێشبینیشیكرد ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپول بۆ تیپه‌كه‌یان سه‌خت و ئاڵۆز بێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.