ئه‌مرۆ شه‌ممه 20 ى 3 ى 2021، ڕكابه‌ریيه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له شاری سلێمانی، یانه‌ی سیروانی نوێ كه به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوچوار خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دایه، میوانداری یانه‌ی شێروانه ده‌كات، له شاری هه‌ولێریش، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سۆرانی میوانی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی برایه‌تی یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ڵۆی میوانی ده‌كات، یاریه‌كانی ئه‌م گڕوپه له كاتژمێر سێ و سیی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
له گڕوپی دووه‌میش، یانه‌ی زاخۆی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و له شاری هه‌ولێریش، یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات، هاوكات یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی دهۆك ده‌بێته‌وه‌و له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دینیش، یانه‌ی ئارارات میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، یاریه‌كانی گڕوپی دووه‌م له كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ڕکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی دوازده‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.