Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:45

سەرچاوەکانی دەنگوباسی ئیسپانیا: ریال مەدرید و مۆدریچ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە كە بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لوكا مۆدریچی كڕواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی كە لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت.
 پڕۆگرامی شرینجیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە مۆدریچ ڕەزامەندی لەسەر ئۆفەری ئیدارەی یانەی شاهانە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تیپەكە بۆ وەرزێكی دیكەو كەمكردنەوەی مووچەكەی بە ڕێژەی دە لەسەد ڕێككەوتووەو چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە ئەم گرێبەستە نوێیەی واژووبكات.
 هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە بەرپرسانی ڕیال پێیان باشە ئەو یاریزانانەی تەمەنیان گەیشتۆتە سەرووی سیی ساڵ گرێبەستەكانیان تەنها بۆ یەك وەرز درێژ بكرێتەوە.
 پێشتریش میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردبووەوە كە مۆدریچی تەمەن سیی و پێنج ساڵ ئارەزوو دەكات لە ڕیزی ڕیال مەدرید كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی لە یاریگاكان بهێنێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.