یانەی ئینتەرمیلان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سەمیر هاندانۆڤیچی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
ئیدارەی یانە ئیتاڵیەكە ئاشكرای كرد كە لە پشكنینە تاقیگەییەكاندا دەركەوتووە هاندانۆڤیچ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایەو بەو هۆیەوە لە تیپەكە جیاكراوەتەوەو لە ماڵەكەی خۆی كەرەنتین كراوەو لە لایەن تیمە پزیشكیەكانەوە چاودێری باری تەندروستی دەكرێت.
لە ڕۆژانی ڕابردووش ئینتەر ڕایگەیاندبوو كە دانیلۆ دی ئەمبرۆزیۆی بەرگریكارەكەی تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، جێگای باسە ئینتەرمیلان كە ئەنتۆنیۆ كۆنتێ ڕاهێنەرایەتی دەكات، بە كۆكردنەوەی شەستوپێنج خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دایەو بە جیاوازی نۆ خاڵ لەپێش ئەی سیی میلانی نزیكترین ڕكابەری دێت .
ئینتەرمیلان: سەمیر هاندانۆڤیچی گۆڵپارێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.