لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی بیست وچوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی تۆرینۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ساسۆلۆی میوانی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، ساسۆلۆ بە دوو گۆڵ پێشكەوت، هەردوو گۆڵەكەش یاریزان دۆمێنیكۆ بێراردی لە خولەكەكانی شەش و سیی و هەشت تۆماری كرد.
لە گێمی دووەمیش یاریزانانی تۆرینۆ ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و لە خولەكی حەفتاوحەوتدا، یاریزان سیمۆنی زازا گۆڵی یەكەمی میواندارەكانی بەدەستهێنا، پاشان یاریزان ڕۆلاندۆ ماندراگۆرا گۆڵی دووەم و بەرامبەری تۆرینۆی لە خولەكی هەشتاوحەوت تۆماركردو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لە دواساتەكانی یاریشدا، سیمۆنی زازا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەم و بردنەوەی تیپی میوانداری به لێدانی سهر بەدەستهێناو سێ خاڵی یاری بۆ تیپەكەی مسۆگەركرد.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی تۆرینۆ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیستوسێ خاڵ بەرزبووەوەو ساسولۆش بە سیی و نۆ خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند مایەوە.
تۆرینۆ سهرکهوتنی بهسهر ساسۆلۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.