Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:37

سیڤیلیه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئیلچی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی سیڤیلیە بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئێلچی میوانی بردەوە.
 لە خولەكی چلوسێدا، هێرشبەری مەغریبی یوسف نەسیری گۆڵێكی بۆ سیڤیلیە به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەمیش هێرشەكانی یاریزانانی سیڤیلیە بۆ سەر گۆڵی میوانەكەیان درێژەی هەبوو، تا لە دوا ساتەكانی یاریدا، ناوەڕاستكاری ئەرژەنتینی فرانكۆ ڤازكوێز گۆڵی دووەم و دڵنیایی تیپی میوانداری به‌ شێوازێكی جوان بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی سیڤیلیە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پەنجاوچوار خاڵ بەرزبووەوەو ئێلچیش بە بیستوچوار خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەند مایەوە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.